AP ١٤٠١ ڕەشەمە ٦ ٠٩:٠٨

نووسینگەی کازمی رایگەیاند:

بابەتی سەرەکی سەفەری کازمی بۆ تاران چی بوو؟

بابەتی سەرەکی سەفەری کازمی بۆ تاران چی بوو؟

نووسینگەی مێدیایی سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێڕاق وردەکاریی سەفەری ناوبراو بۆ تارانی ڕاگەیاند.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، نووسینگەی مێدیایی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێڕاق هاوپەیوەند بە سەفەری ئەم دواییەی ناوبراو بۆ ئێران بەیاننامەیەکی بڵاو کردەوە.

نووسینگەی مستەفا کازمی لە ئەو بەیاننامەدا وردەکاریی سەفەری سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق بۆ تارانی ڕاگەیاندووە.

لە ئەو بەیاننامەدا هاتووە کە کازمی لەگەل ئیبراهیم ڕەئیسی، محەمەد باقر قاڵیباف، حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان و چەند بەرپرسی دیکە دیداری کردووە.

کازمی لە ئەو دیدارگەلەدا پرسی گرینگ لەوانە کاروباری ناوچەیی و نێودەوڵەتی، پرسی هاوپەیوەند بە بەرژەوندییەکانی عێڕاق و گەلی ئەو وڵاتە و هەروەها گۆڕانکارییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناڤینی لێک داوەتەوە.

News ID 45203

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha